چه‌وێڵ
چه‌وێڵ
ده‌خوشێته خێڵ
زار
له مه‌ترسیدا ده‌یترووکێنێ
گرێ
به حه‌نجه‌ره‌دا ده‌قه‌تیسێ
تۆ
ده‌نگی خێڵت به قۆرتێکی گرێجاڕا ده‌سووڕێنی
ده‌بی به داڵکه‌پیرانی خێڵ و
له سه‌قه‌تا باڵا ئه‌که‌ی
پرێسکه‌کانت بۆنی که‌ما و هه‌زبێ ئه‌ده‌ن
به ویزه‌ی سانتافاوه، لۆلۆ گزیرێکی شه‌قاماوی
من
چوومه‌وه «با»
«با» که ده‌وه‌رزێ
ئاووس له سه‌ر حه‌ریری وێرده گۆرانی
له ته‌وافی شه‌مامه‌دا
به‌ری له سه‌فای ویزه‌ی سانتافا و مه‌روه‌ی تۆزی گزره‌لۆ
هاوین ده‌ڵێ
که ترێ له شنه ده‌تکێ و
مه‌ستاوی به مه‌حشه‌ری ڕه‌نگا ده‌مبا
حه‌یرانی گه‌ڵا
پایز ده‌ڵێ
که کڕێوه‌ی له‌ته‌ره‌ی سه‌رچۆپی دا
له باڕنی گومانا نوقمم ده‌کا و به بیره‌وه ده‌مخورتێنێ
ئه‌وسا
له به‌رزه‌خی هه‌بوونمدا
زستان ئه‌ڵێ
که شه‌نگه ڕۆژ
له په‌ڵه‌ی شه‌رابی سێ شه‌شا
به پرچی سووری مامه نه‌ورۆزدا ده‌جه‌زمێنێ
مانگێکی ڕه‌نگ ئه‌هوورایی
له گه‌ڵ سه‌مای له‌شی تورتی ڕێواسێ
به سه‌ر به‌ستیما
به‌هار ئه‌ڵێ