لە تەعبیری خەونەکانم دەترسم شەماڵ ئیسماعیل پوور تۆ هیچ بەیانێک نە لە سەفەری ناکامڵی مانگ دەدوێی نە ئەستێرەیەک دەکەیە نیشانەی ئەو ڕێگایەی تریفەشەو بەرەو مانگت دەبا منیش هەموو ڕۆژێک شەتڵی گزینگ لە دێراوی ئەوین دەدەم و لە پاراو دا لە تەعبیری خەونەکانم دەترسم تۆ بۆ شەونمی بەرەبەیان نە لە باران و سەوزە دەدوێی نە لە سەر پەلکی هیچ گوڵێک نمێک لە سپێدە دەخەیتە چاو منیش نمەنمە بە شۆڕابەی شەو دا دێم و لە چەخماخە و شەبەق دەخێزم سارین لە تەعبیری خەونەکانم دەترسم
↧