(کاروان) ئەم کاروانەشەوپێوە ئۆقرەی خستۆتە کازیوە و چی کاروانچییە سارەوانە وشیار وشیار لە کاروانکوژە تێپەڕیوە گوێی داوەتە قاسپەی ئەو کەوەی چیدی لە ڕکەدا ناخوێنێ و لەسەر دووندێک بەدەم شەونمەسروودێکی سەر پەڕەی گوڵی سەربەستییەوە حەزەکانی بۆ ئاسۆ چڕیوە باری کاروان چەپک چەپک سوورەگوڵە پڕپڕ لە بۆنی ڕزگاری بۆ نێو دەستی ئەوانەی بۆ قومێک کازیوە و تاڵێک لە هەتاو جەرگی شەوەزەنگیان دڕیوە ئەم کاروانە لە بەیاندا پشوو دەدا و لە پێدەشتی چیای ئاوات بارگەی دەخاتە دەم کانی
↧