Quantcast
Channel: نووسراوەکانی شەماڵ ئیسماعیل پوور
Viewing all articles
Browse latest Browse all 41

شێعر

$
0
0
(چەمەڕا) هیچ ئاسمانێ پێی ناڕەوێ ئەو هەورەی وا لێزمەی باران بیباتەوە ڕشەبا قەت پێی نانەوێ ئەو چیایەی بۆ گۆرانی زارۆکی زیت گوێ هەڵدەخا و بە ئاوازێک دەنگ دەداتەوە جەنگ و هەرا ناگرێتە خۆی گۆڕەپانی ئەو چیرۆکەی پەیکەری ئاشتی لەسەر شانە و پیرەدایکی دێموکراسی بۆ نەوەی نوێی دەڵێتەوە هیچ هێزێک پێی دانامرکێ ئەو ئاگرەی تا زەردە دێتە سەر سەران بە دەوریدا سەما گەرمە و شەوەزەنگێک بەدەستی ژن دەکرێتەوە شەماڵ ئیسماعیل پوور @taqetirega

Viewing all articles
Browse latest Browse all 41