🔸زمانی زگماكی (یادداشتێک بە بۆنەی ڕۆژی زمانی زگماکییەوە) ✍ د. شەماڵ ئیسماعیلپوور 1- نەتەوەی بێ زمان بوونی نییه ئەو نەتەوانەی كه وڵاتیان لێ ئەستێندراوەتەوە و له كیانێكی سەربەخۆ بێبەشن، تەنیا ڕازی مانەوەی خۆیان له زماندا دیوەتەوە. زمان داڵدەدەری هەموو شتێكی ئەو نەتەوانەیە.گەل تەنیا لە ڕێگای زمانەوە باس لە شوناس و پێناسە و كەسایەتیی خۆی دەكات .زمان كەرەستەی دەربڕینی كامەرانی و بەختەوەری و هەروەها ژان و دەرد و مافخوراوی و بێبەشییە، تەنیا زمانە كە دەتوانێ
↧