ڕۆمانی دەروێش ✍ شەماڵ ئیسماعیلپوور ئەم ڕۆمانە بە قەڵەمی شاعیر و نووسەر مامۆستا عەلی حەسەنیانی(هاوار) نووسراوە و چاپەمەنی مانگ دووهەم چاپی کردووە. ئەم ڕۆمانە بە زمانێکی ساکار و شیرین نووسراوە و خۆی لە وردەکاری تکنیکی نەداوە و وەکوو حەکایەتخوێنێکی دەموڕاوێژ خۆش بەسەرهاتی دەروێشێک دەگێڕێتەوە کە لە چایخانەی گوێزانی زمزیران بە ڕێکەوت تووشی دەبێت . نووسەر چ بەڕاستی تووشی ئەو دەروێشە بووبێت و چ لە دونیای خەیاڵدا ئەوەی خوڵقاندبێ ، جوانی داڕشتوە و جوانی وێنا
↧