هەستی ئەو دیوی شیشه
ئەستەمە جارێكێ بەدڵ بفڕێمه نێو جەغزی هەوات
ئێسته لە وایبێڕ دەخزێی هەستم چلۆن دێتەوە لات
تۆ له گڵۆپێکی دەچی چینە له بۆ تین و چرام
تاقە شەوێ ڕوونی بەڵام سەد شەوی تر خاڵی له وات
ڕۆحمه له توێی بەندی شێعر دێت و ئەتۆ شکڵەک دەدەی
قوڕ بە سەرم بیخەمە جێی لێو و بزە و چاو و نیگات
دەستێ لە نێو دەستی ئەو و گوێچکە لە نێو دەنگی گەڵا
ئێستە لەسەر لەمسی ئەم و دەنگی پەیامن هەموو کات
یادی بەخێر دەست و دڵم بۆن و نەشەی ژینی ئەدا
شێعری لە نێو دەفتەری من بۆنی قژی تۆی لێدەهات
(ئیبراهیم ئیسماعیل پوور- شەماڵ)